هەواڵ
له‌هه‌ولێر بكوژێك خه‌ڵات كرا
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

 دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2017 له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه‌ د. هۆشیار ئیسماعیل وتارخوێن و بانگبێژی شاری هه‌ولێر كوژرا، به‌ڵام له‌لایه‌ن زانكۆیه‌كی ئه‌هلییه‌وه‌ له‌هه‌ولێر دوای وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كارلیۆس یه‌كێك له‌بكوژه‌كان خه‌ڵات ده‌كرێت.

 له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بێڕێزییه‌ به‌ یاسا و دادگاكان به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ خزم و دۆستانی د. هۆشیار ئیسماعیل له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌هه‌ولێر گربوونه‌وه‌و داوایان كرد سزای له‌سێداره‌كان به‌سه‌ر بكوژانی د. هۆشیار جێبه‌جێ بكرێت.

له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا خانه‌واده‌ی بانگبێژ د. هۆشیار ئیسماعیل رایانگه‌یاند، دیاره‌ بكوژه‌كان ده‌ستی كه‌سه‌ پله‌ باڵاكانیان له‌پشته‌، چونكه‌ به‌روونی بینیمان كه‌ له‌بری سزا، بكوژه‌كان خه‌ڵات كران، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بڕوات بیری تۆڵه‌كردنه‌وه‌مان لا تۆختر ده‌بێته‌وه‌و چاوه‌ڕێی یاسا ناكه‌ین.

وتیشیان، ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ یاسا بشكێنرێت، هه‌رێمی كوردستان غه‌رقی رووداو و تاوان ده‌بێته‌وه‌و داوا له‌سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌ین ئه‌م یاسا شێكنییه‌ راگرێت.

جێی ئاماژه‌یه‌، پێنج ساڵ پێش ئێستا له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه‌ وتارخوێن و بانگبێژی شاری هه‌ولێر د. هۆشیار ئیسماعیل كوژراو پێش چوار مانگیش له‌لایه‌ن دادگاوه‌ سزای له‌سێداره‌دان بۆ ئه‌و تاوانبارانه‌ ده‌رچوو، به‌ڵام وه‌ك خانه‌واده‌ی كوژراوه‌كه‌ ده‌ڵێن، یه‌كێك له‌تاوانباره‌كان كارئاسانی بۆ كراوه‌و له‌زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی له‌ هه‌ولێر خوێندویه‌تی و به‌پله‌ی نایاب ده‌رچووه‌، له‌پای ئه‌و پله‌یه‌ش له‌لایه‌ن زانكۆی ناوبراوه‌و خه‌ڵاتی پێبه‌خشراوه‌، ئه‌مه‌ش وایكرد كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌ی گه‌وره‌ له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای خۆیدا بهێنێت و خانه‌واده‌ی كوژراوه‌كه‌ش بهێنته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كه‌ چۆن ده‌بێت تاوانبارێك كه‌ سزای له‌سێداره‌دانی هه‌بێت، رێگه‌ی پێ بدرێت بخوێنێت و خه‌ڵات بكرێت.

20 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/4/2022 11:22:30 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ