لێپرسراوی مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی سەر ئاستی هەرێم و سێیەمی سەر ئاستی زانکۆکانی عێراق پیرۆزبایی سەرۆک و ئەنجومەن و مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی دهكات.
دهقی پیرۆزباییهكه..
بەرێزان سەرۆک و ئەنجومەن و مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی
سڵاوی زانست و پێشەنگی ...
بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی سەر ئاستی هەرێم و سێیەمی سەر ئاستی زانکۆکانی عێراق، جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و دەستخۆشی لە یەک بەیکتان دەکەم.
لەنوێترین ریزبەندی بڵاوکراوەی (وێبۆمەتریک) بۆ ریزبەندیکردنی ئاستی زانکۆکان لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق جارێکیتر پێشەنگ بونەوەو مڵۆیەکیتری شانازییتان خستە سەرخەرمانە پڕ لە زانست و پێشەنگیەکانتان، ئەمەیش هەوڵ و کۆششی بەردەوام و شەونوخونی مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرە پشوو درێژەکانمانە کە وێرای دۆخی تایبەتی هەرێم و قەیرانی دارایی چەند ساڵی رابردوو چەندین بەربەست، زانکۆ وەک ناوەند و رایەڵەیەکی بەهێز لەنێوان زانست و کۆمەڵگە رۆڵی گرنگ و کارای بینیوە .
ستراتیژی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان گرنگیدانی زیاترە بە زانکۆ و ناوەندە زانستیەکان و لەوپێناوەیشدا هەڤاڵ بافڵ جهلال تاڵەبانی سەرۆکی (ی،ن، ک) رۆڵی گرنگی لە چارەسەری بنەڕەتی کێشە و کەموکوڕییەکانی زانکۆ و پەیمانگاکاندا گێڕاو گڕوتینێکیتری دایە پرۆسەی خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی، وەک مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانییش هەمیشە پشتیوان و هەماهەنگتانین .
جارێکیتر پیرۆزبایی لە ئێوە و هەموو زانستخوازان دەکەم.
جەزا سەید مجید
لێپرسراوی مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی