هەواڵ
مەکتەبی سیاسی یەکێتی: پابەندین بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال
 ئاڕاستە

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو جەختدەکاتەوە کە پایەندی سیاسیەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال - دەبن.

دەقی راگەیەنراو

بەنیگەرانییەکی قووڵەوە لەم رۆژانە چاودێری ئەو بارودۆخەمان دەکرد کە وڵاتەکەمانی پێدا تێپەڕدەبێت.

لەبەرامبەر پێشھاتە سیاسییەکان، مەترسی و گەیشتن بە بنبەستی گفتوگۆکان و دوورکەوتنەوە لەیەکتری، ژینگەی سیاسی و کۆمەڵایەتیش لە عیراقدا کەوتە مەترسیییەوە.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک ھەمیشە لەسەر ھێڵی گەرمی گفتوگۆ و پێکھاتن بووە بە رەوینەوەی گرژییەکان و ئاڵۆزترنەبوونی دۆخەکە.

دووپاتیشی دەکەینەوە کە پابەندین بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال و بەگەرمییەوە پێشوازی لە دەستپێشخەری و ھەموو ھەوڵە نیشتمانییەکان دەکەین کە خراونەتەڕوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە کۆبوونەوەی نیشتمانی، چونکە تاکە رێگا بۆ سەقامگیری سیاسی، ئەمنی، ئابووری و کۆمەڵایەتی لێکتێگەیشتنە و لە ھەمووکات زیاتریش پێویستمان بە کاری ھاوبەش ھەیە بۆ نەھێشتنی ئاستەنگەکان. چونکە ئەزموونەکانی رابردوو سەلماندوویانە ھاوپشتیی عێراقییەکان باشترین رێگایە بۆ زاڵبوون بەسەر ھەموو کێشەکاندا كە دێنە دێنەڕێ.

56 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/3/2022 12:19:33 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ