هەواڵ
بە فیشەک تاوەری کارەبا دەکرێتە ئامانج و مەترسی کەوتنی هێڵەکانی کارەبا هەیە
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە گەرمیان و سلێمانی مەترسی کەوتنی هێڵەکانی کارەبا هەیە و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە دیاردەی لێکردنەوەو بردنی ئاسنی تاوەرەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبا سەری هەڵداوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی دەڵێت، له‌ سنورى ناحیه‌ى ته‌كیه‌ بەفیشەکی فنجانى تاوه‌ره‌كان شکێنراوە و ته‌له‌كانیش بریندار كراون، بەوەش مەترسی کەوتنی هێڵەکان هەیە کە کارەبا لەوێستگەی غازی چەمچەماڵەوە بۆ ناوچەی گەرمیان و سلێمانی دەگوازێتەوە، به‌كه‌وتنى ئه‌و هێڵانه‌ش شارى سلێمانى و گه‌رمیان بێ كاره‌با ده‌بن.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لە زاری ئەندازیار سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، تا ئێستا نزیکەى (100) تاوەر ئاسنى براوە، ئەوەش مەترسی دروست دەکات بۆ کەوتنی تاوەرەکان، کەهێڵی زۆر ستراتیجی و گرنگن بۆ گواستنەوەی وزەی کارەبا بۆ شارەکان.

دەشڵێت، لەئێستادا تیمەکانمان سەرقاڵی گۆڕینی ئەو فنجانانەن کە شکێنراون و  "بەڕێوەبەری گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی داواشی لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە بەجدی کاربکرێت بۆ بنەبڕکردنی ئەو دیاردەیە کە دەبێتە مەترسی جدیی لەسەر تاوەرەکانی کارەبا."

50 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/3/2022 12:09:49 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ