تەقینەوەیەك لە سنووری خورماتوو ڕوویدا
ئاڕاستە
تەقینەوەیەك لە سنووری خورماتوو ڕوویدا و سێ منداڵ برینداربون
تەقینەوەیەك لە گوندی مەفتول لە سنووری قهزاى خورماتوو ڕوویدا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، سێ منداڵ لە جۆگەیەكی ئاودا مەلەیانكردووە و تهنێك كە تا ئێستا نازانرێت بۆمب بووە یان تەقەمەنی پێیاندا تەقیوەتەوە و هەر سێ منداڵەكە برینداربوون.
بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە یەكێك لە منداڵهكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كەركوك كراوە.
|