هەماهەنگی نێوان مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان و مەڵبەندی سلێمانی دووپاتدەکرێتەوە
ئاڕاستە
لێپرسراوی مەڵبەندی (١)ی ڕێکخستنی سلێمانی، لە بارەگای مەڵبەند پێشوازی لە هەڤاڵ فریاڵ عبداللە ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان .
ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٢/٨/١ هەڤاڵ جەزا سەید مجید ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی (١)ی ڕێکخستنی سلێمانی، لە بارەگای مەڵبەند پێشوازی لە هەڤاڵ فریاڵ عبداللە ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی مەکتەبەکە کرد.
لە دیدارێکدا وێرای تاوتوێکردنی دواین پێشهاتە سیاسیەکان، بۆ باشتر ڕاپەڕاندنی کار و بارەکان هەماهەنگی نێوان مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان و مەڵبەندی سلێمانی دووپاتکرایەوە.
|