ترافیک
چۆنیه‌تی خۆپاراستن‌و چاره‌سه‌ركردنی شوختی ئۆتۆمبێل
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

كاتێك ئۆتۆمبێله‌كه‌مان به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ئۆتۆمبێل، یان ته‌نه‌ جیاوازه‌كان شوخت ده‌كه‌وێته‌ بۆیاخه‌كه‌ی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕووكاری ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ناشرین ده‌كات هاوكات ئه‌گه‌ر شوخته‌كه‌ قوڵ‌و زۆر بێت، له‌نرخی ئۆتۆمبێله‌كه‌ داده‌به‌زێنێت‌و پێویستی به‌بڕه‌ پاره‌ش ده‌بێت، بۆ چاككردنه‌وه‌‌و چاره‌سه‌ركردنی.

هه‌موو شۆفێران ئه‌م حاڵه‌ته‌ زۆر نیگه‌ران ده‌كات، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی گرنگی به‌ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌ده‌ن‌و خۆشیان ده‌وێن، هاوكات زیانه‌كه‌ش زۆرتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ مۆدێرن بێت.

لێردا كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی بۆ شۆفێرانی به‌ڕێز ده‌خه‌ینه‌ڕوو، له‌باری چۆنیه‌تی پاراستنی بۆدی‌و بۆیاخی ئۆتۆمبێله‌كانیان، به‌تایبه‌تی شوخت: - 

 1 له‌كاتی شتنی ئۆتۆمبێلدا سه‌ره‌تا له‌سه‌ره‌وه‌ ده‌ست به‌شتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ بكه‌ بۆ خواره‌وه‌

2 له‌كاتی شتنی ئۆتۆمبێلدا ئه‌سفنجه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی به‌كاربهێنه‌‌و هه‌رگیز ئیسفنجی وشك مه‌ده‌ له‌بۆیاخی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت.

3 كۆنتێنه‌رێك "ته‌شت" به‌كاربهێنه‌‌و دڵنیا ببه‌ره‌وه‌ ئیسفه‌نجه‌كه‌ت پاك بێت‌و له‌گه‌ڵ پیس بوونی به‌قوڕ‌و لم، پاكی بكه‌ره‌وه‌‌و دواتر ده‌ستبكه‌ره‌وه‌ به‌شتن.

4 ویل‌و تایه‌كانت به‌ئیسفه‌نجێكی تر بشۆ‌و هه‌رگیز ئه‌و ئیسفه‌نجه‌، بۆ بۆدی‌و بۆیاخی ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌كارمه‌هێنه‌.

له‌كاتی پۆلیشكردنی ئۆتۆمبێلدا، پێویسته‌ له‌شوێنێكی سێبه‌ر پارك بكرێت‌و زۆر گه‌رم نه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی پێش ته‌واوكردنی پۆلیشه‌كه‌ وشك نه‌بێته‌وه‌، به‌پارچه‌قوماشێكی گونجاو پۆلیشه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی له‌بۆیاخی ئۆتۆمبێله‌كه‌ بدرێت‌و دوای ته‌واوبوونیشی به‌پارچه‌ قوماشی گونجاو لاببرێت

لێرشدا باسی ئه‌و حاڵه‌ته‌ ده‌كه‌ین كه‌ كاتێك شوخت ده‌بێته‌ ئۆتۆمبێل، شۆفێر چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات‌و چاره‌سه‌ری بكات‌و چاكی بكاته‌وه‌.

شوخت له‌كاتی ڕووداوی سوك‌و به‌ركه‌وتنی ته‌نه‌كان‌و یاخود به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست دروست ده‌بێت، ئه‌گه‌ر شوخته‌كه‌ زۆر قوڵ نه‌بوو ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ی پۆڵیشه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت، یان له‌ڕێگه‌ی قه‌ڵه‌می تایبه‌تی بۆیاخه‌وه‌.

له‌حاڵه‌تێكیشدا ئه‌گه‌ر شۆفێر نه‌یتوانی خۆی شوخته‌كه‌ چاره‌سه‌ربكات، پێویسته‌ سه‌ردانی دوكانی بۆیاخچی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل بكات، بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئامێری تایبه‌ته‌وه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ پۆڵیش‌و كرێم بكرێت، ئه‌گه‌ر شۆفێر خۆشی نه‌یتوانی قه‌ڵمكاری شوێنی شوخته‌كه‌ بكات، ئه‌وا ده‌توانێت بی سپێرێت به‌وه‌ستا‌و بۆیاخچییه‌كان.

ترافیك سلێمانی

 

32 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/25/2022 9:58:46 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ