دۆسیە
زانیاری لەبارەی ئاوڵەی مەیمون و هۆكارەكانی بزانە
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

بەپێی راپۆرتێکی تەندروستی جیهانی (who) وەرگیراوە ، ئاوڵەی مەیمون نەخۆشیەكی دەگمەنی ڤایرۆسی گواستراوەیە و لەئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ و هەروەها لەمرۆڤەوە بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە.

دیارترین نیشانەی تووشبوون دەركەوتنی ئاوڵه‌ لەدەموچاودا

ئاوڵەی مەیمون لەشوێنە دوورەدەستەكانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئەفریقا لەنزیك داراستانە كەمەرەییەكان هەیە و دیارترین نیشانەی تووشبوون پێی بریتییە لەدەركەوتنی ئاوڵه‌ لەدەموچاو و پاشان گواستنەوەی بۆ بەشەكانی دیكەی لەش و هەرچەندە لەساڵی 1980وە ئەو نەخۆشیە بنبڕكراوە، بەڵام تائێستا لەچەند بەشێكی كیشوەری ئەفریقا سەرهەڵدەداتەوە.

 

 زیاتر لە 14 هەزار حاڵەتی توشبوو تۆماركراوە

لە راپۆرتەکەدا هاتووە ئێستا ئەو نەخۆشییە لەوڵاتانی ئەمریكا و كەنەدا و بەریتانیا و فەرەنسا و ئیسپانیا تۆماركراوە، هەروەها دەسەڵاتدارانی بەریتانیا دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بەئاوڵەی مەیمونیان لەوڵاتەكەیان ڕاگەیاند و بەوەش كۆی تووشبوان لە 60 وڵاتی جیاوازدا زیاتر لە 14 هەزار حاڵەتی توشبووی لێ تۆماركراوە

زانیارییە پزیشکییەکان دەریدەخەن، بۆ یەكەمجار ئاوڵەی مەیمون لە مرۆڤ لەوڵاتی كۆنگۆی دیموكرات لەساڵی 1970 دەستنیشانكرا كەتووشبووەكە منداڵێكی تەمەن 9 ساڵان بوو و لەناوچەیەك دەژیا كەلەساڵی 1968 وە سورێژەی تێدا بنبڕكرابوو .

نەخۆشیەكه‌ هاوشێوەی سورێژەیه‌


ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون لەساڵی 1985 لەپەیمانگای حكومی لە كۆبنهاگن لە دانیمارك ئاشكراكرا لەكاتی لێكۆڵینەوە لەنەخۆشیەكی هاوشیوەی سورێژە لەنێوان مەیمونەكان و لەوكاتەوە تائێستا چەندین حاڵەتی ئاوڵەی مەیمون لەناوچە دوورەدەستەكانی نزیك دارستانە كەمەرەییەكان لەڕۆژئاوای ئەفریقا تۆماركراوە.

لەساڵی 2003 چەندین حاڵەتی ئەو نەخۆشیە لەئەمریكا تۆماركرا و ئەوەش یەكەمجار بوو ئەو نەخۆشیە لەدەرەوەی ئەفریقا تۆماربكرێت و تووشبووەكان سەگی كێویان هەبوو.

گواستنەوەی ئاوڵەی مەیمون لەرێگەی بەركەوتنی خوێن و دەرداوی ئاژەڵی تووشبوو دەبێت و پێدەچێت خواردنی گۆشتی نەكوڵاو بەباشی ئاژەڵی تووشبوو هۆكاری تووشبوون بەو نەخۆشیە زیاتر بكات.

 

لەرێگەی تێكەڵاوبوون و هەڵمژینی هەناسەی كەسی تووشبووده‌گوێزرێته‌وه‌

 

گواستنەوەی ئاوڵەی مەیمون لەمرۆڤەوە بۆ مرۆڤ لەرێگەی تێكەڵاوبوون و هەڵمژینی هەناسەی كەسی تووشبوو دێت یاخود دەستلێدان لەكەلوپەلی پیسبوو بەو ڤایرۆسە و دیارترین نیشانەكانی بریتیە لە تالێهاتن و سەرئێشە و هەستكردن بەئازار لەپشت و ماسولكەكان و بێهێزی و دەركەوتنی ئاوڵە لەسەر پێست.

نیشانەكانی ئاوڵەی مەیمون لەنێوان 14بۆ 21 ڕۆژدایە و منداڵان بەتوندی تووش دەبن و هیچ دەرمان و ڤاكسینێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو نەخۆشیە نیە و لەڕابردوودا دەركەوت ڤاكسینی ئاوڵە سەركەوتووە لە85% بۆ خۆپاراستن لەو نەخۆشیە بەڵام ئەو ڤاكسینە لەبەردەستدا نەماوە لەدوای وەستاندنی بەهۆی بنبڕكردنی سورێژە لەجیهان.

 

زۆرینەی تووشبووانی ئاوڵەی مەیمون سووكە و دوای سێ هەفتە نەخۆشیەكە نامێنێت

 

زۆرینەی تووشبووانی ئاوڵەی مەیمون سووكە و دوای سێ هەفتە نەخۆشیەكە نامێنێت تەنانەت بەبێ وەرگرتنی چارەسەر ، بەڵام هەندێك حاڵەت مەترسیدارە و حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی نەخۆشیەكە لەڕۆژئاوای ئەفریقا تۆماركراوە.