هونەر
Joker ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

 ئه‌كته‌رو ئه‌ستێره‌ی‌ دیاری‌ سینه‌مای‌ جیهان "خواكین فینیكس" هه‌واڵی‌ دڵخۆشكه‌ری‌ به‌ هه‌وادارانی‌ راگه‌یاند و ئه‌وه‌ی‌ بلاَو كردۆته‌وه‌ كه‌سه‌رقاڵی‌ خۆئاماده‌كردنه‌ بۆ به‌شداری‌ كردن و كاركردن له‌به‌شی‌ دووه‌می‌ فلیمی‌ (joker)دا.

هه‌روه‌ها "تۆد فلیپس" ی‌ ده‌رهێنه‌ری‌ فلیمه‌كه‌ش له‌ئینستاگرامی‌ خۆی‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كی‌ كاتی‌ كاركردن و خوێندنه‌وه‌ی‌ سیناریۆی‌ فلیمه‌كه‌ی‌ بلاَو كردۆته‌وه‌ ، رایگه‌یاندووه‌ سه‌رقاڵی‌ به‌رهه‌م هێنانی‌ به‌شی‌ دووه‌می‌ فلیمه‌كه‌ن كه‌ "خواكین " رۆڵی‌ سه‌ره‌كی‌ تێدا ده‌بینێت .

شایه‌نی‌ باسه‌ ساڵی‌ 2019 به‌شی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌م فلیمه‌ بلاَو كرایه‌وه‌ و له‌سه‌ر شاشه‌ی‌ سینه‌ماكان نمایشكرا .

171 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/11/2022 12:20:55 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو