زانست
نیویۆرك.. كۆتا ته‌له‌فۆنی گشتی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی هه‌ڵگرت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

شاری نیویۆرك له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كۆتا ته‌له‌فۆنی گشتی له‌ شه‌قامه‌كانی مه‌نهاتن هه‌ڵگرت.

 بڕیار وایه‌ كه‌ ئه‌م ته‌له‌فۆنه‌ گشتیه‌ له‌ یه‌كێك له‌ مۆزه‌خانه‌ ناوخۆیه‌كان پارێزگاری لێبكرێت و نمایش بكرێت
.

له‌ ساڵی 2015وه‌ ده‌ستكراوه‌ به‌ لابردنی ته‌له‌فۆنه‌ گشتیه‌كان له‌ نیویۆرك ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی به‌كارهێنانی ڕووی له‌ كه‌م بوونه‌وه‌ كردبوو، هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت و مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان شوێنی ئه‌م هێڵه‌ گشتیانه‌ی گرتۆته‌وه‌.

239 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/30/2022 12:01:18 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو