بڕیاری دا له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له كۆشكێكی 58 ملیۆن دۆلاردا بژی
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی جیهانی ئهدیڵی ته‌مه‌ن 34 ساڵ ئاشكرای ده‌كات كه لێره به‌دواوه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی یاریزانی ئه‌مریكی ریچ پاوڵ ده‌ژی له كۆشكێك له كالیفۆرنیا ده‌ژی
هاوكات وێنه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه كه كلیلی خانووه‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه نرخه‌كه‌ی 58 ملیۆن دۆلاره.
زانیارییه‌كان ئاماژه ده‌ده‌ن به‌وه‌ی ئه‌دیڵ خاوه‌نی چه‌ندین موڵك و زه‌وی و زاره له لۆس ئه‌نجلۆس، به‌ته‌نها له ساڵی رابردوو سێ خانووی دیكه‌ی كڕیوه كه به‌هایان 30 ملیۆن دۆلار ده‌بێت، جگه له كۆشكه‌كه‌ی ئه‌كته‌ری دیاری جیهانی سیلڤسته‌ر ستالۆن ناسراو به رامبۆ به بڕی 58 ملیۆن دۆلار، كه 3.5 دۆنمه له لۆس ئه‌نجلۆس كه توانی بیكڕێت .
ئه‌دیڵ یه‌كێكه له گۆرانیبێژه دیاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی ناوازه‌یه كه كاردانه‌وه‌ی زۆریان هه‌بووه .
|