ترافیک
بۆچی (كه‌له‌ی سه‌ركوشن) به‌شێكی جیایه‌ له‌ئۆتۆمبێلدا ؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

پشته‌سه‌ر له‌كوشنی ئۆتۆمبێلدا كه‌ زۆرجار به‌"كه‌له‌ی سه‌ركوشن" ناوده‌برێت، كه‌ره‌سته‌یه‌كی به‌سووده‌ و سه‌رنشینانی نێو ئۆتۆمبێل ده‌توانن له‌چه‌ند حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا سودی لێببینن.

پشته‌سه‌ری كوشنی ئۆتۆمبێل به‌كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌لامه‌تی داده‌نرێت، وێڕای سوده‌ ته‌ندروستیه‌كانی بۆ پاراستنی بڕبڕه‌ی به‌شی مل‌و كه‌له‌ی سه‌ر له‌زه‌بره‌ قورسه‌كانی ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ له‌هه‌مانكاتیشدا ده‌كرێت ببێته‌ فریادڕه‌سێكی باش بۆ ڕزگاركردنی خودی سه‌رنشینانی ناو ئۆتۆمبێل له‌ڕوداوه‌ كتوپڕو نه‌خوازراوه‌كانی وه‌ك گڕگرتنی له‌ناكاو و نقومبونی لاشه‌ی ئۆتۆمبێل له‌ناو ئاودا..به‌ڵام ئه‌مه‌ چۆن ئه‌نجامده‌درێت؟!

زۆرێك له‌شۆفێران زانیاریه‌كی ئه‌ووتۆیان نیه‌ له‌باره‌ی سوده‌كانی پشته‌سه‌ری كوشنی ئۆتۆمبێل، ته‌نها ئه‌وه‌ ده‌زانن به‌شه‌كانی (مل‌و سه‌ر) له‌پێكانه‌ توندو كتوپڕه‌كانی ڕوداوی هاتوچۆ ده‌پارێزێت، به‌ڵام كه‌سانی خاوه‌ن ئه‌زمون‌و شاره‌زا ڕه‌نگه‌ بتوانن ئه‌م به‌شه‌ بچوكه‌ی سه‌ركوشن به‌كاربهێنن به‌تایبه‌ت له‌وكاتانه‌ی كه‌ ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ دوچاری نقومبون‌و گڕگرتنی له‌ناكاوو قوفڵبونی جام‌و ده‌رگاكانیان ده‌بێته‌وه‌ له‌ده‌رئه‌نجامی تێكچونی كاره‌بایی‌و دروستبونی كه‌موكورتی له‌به‌شه‌كانی عه‌قڵی ئۆتۆمبێله‌كانیاندا، له‌وكاتانه‌شدا پێویسته‌ سه‌رنشینی ئۆتۆمبێل  نه‌شڵه‌ژێت‌و به‌زویی ژیانی خۆی‌و هاوه‌ڵه‌كانی له‌مردن‌و سوتانی جه‌سته‌ ڕزگاربكات، ئه‌گه‌ر سه‌رنشین زانی هیچكام له‌جام‌و ده‌رگاكانی نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ناكرێته‌وه‌، ده‌بێت به‌زویی كه‌له‌ی سه‌ركوشنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌ربهێنێت‌و به‌هۆی ئه‌و دوو پارچه‌ ئاسنه‌ی به‌ژێره‌وه‌ی كه‌له‌كه‌وه‌ جێگیره‌، هه‌وڵی شكاندنی به‌په‌له‌ی یه‌كێك له‌جامه‌كان بدات ‌و خۆیان ڕزگاربكه‌ن.

 

ترافیك ئێف ئێم سلێمانی‌

 

 

29 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/14/2022 12:10:49 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ