هەواڵ
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دواخرا
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

 پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئەمڕۆ شەممەی دواخستبە هۆکاری ئەوەی، گفتوگۆی زیاتر بکرێت لەسەر پڕۆژەیاسای پشتیوانی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان و پێداویستییەکانی.

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ ١٤ی ئایار، لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، دواخستنەکە لەسەر داوای هەندێک فراکسیۆن بووە تاوەکو گفتوگۆی زیاتر بکەن لەسەر یاساکە.

پێشتر پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە لە دانیشتنی شەممەدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای پشتیوانی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان و پێداویستییەکانی دەدرێت و هەروەها گفتوگۆی گرژییەکانی شنگال و چەند تەوەرێکی تری گشتی دەکرێت.

57 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/14/2022 9:22:30 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ