7 ساڵ بەسەر شەهیدکردنی فەرماندەی سەلاح دیلمانی و هاوڕێکانی دا تێپەڕ دەبێت
ئاڕاستە : هەردی حەسەن
لەگەڵ دەستپێکی شەڕ دژی ڕێکخراوی تیرۆرستانی داعش هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان گیان لە سەردەستانە ڕووەو بەرەکانی جەنگ بۆ پارێزگاری لە خاک و خەڵکی کوردستان لە سەنگەرەکانی بەرگری بە ورەیەکی بەرزەوە ڕووبەڕووی تاریک پەرستانی داعش وەستانەوە
شەهیدی فەرماندە سەلاح دیلمانی وەک فەرماندەیەکی بوێر و بەڕوحیەتی ڕۆژانی خەباتی شاخ و هەڵگری پەیام و تێکۆشانی مەشخەڵی نوێ و پەروەردەی ڕێبازی سەوزی سەرۆک مام جەلال وەک تەوای فەرماندەکانی تر لە میحوەرەکانی بەرگری تا ڕۆژی شەهید بوونی قارەمانانە بەرگری لە خاکی نیشتمان کرد و بوون بەو قەلغانە پۆڵاینەی کە بۆ دواجار چەتەکانی داعش لە خاکی پیرۆزی کوردستان تێکشکان .
شەهیدی فەرماندە سەلاح دیلمانی 7ساڵ بەرلە ئێستا لە بەرەبەیانی ڕۆژی 12 / 5 / 2015 لە ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی سەخت دا دژی داگیر پەرستان لە گوندی عەتشانەی میحوەری داقوق لەگەڵ دوو پێشمەرگەی تری گیان لە سەر دەست بەناوەکانی شەهید حەمەلاو و شەهید سەرباز شەهید کران .
شەهیدی فەرماندە سەلاح دیلمانی یەکێک بوو لە فەرماندە بووێر و خۆشەویستەکان کە لە ساڵی 1963 لە گوندی دیلمانی دەڤەری باڵەکایەتی لەدایک بووە و لە تەمەنی لاویەتی داو لە ساڵی 1976 پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە کردووە ، بەهۆی ئازایەتی و گیان لەخۆبردووی یەوە چەندان ئەرکی پێسپێردراوە ، دواجاری لە ناو ڕیزەکانێ پێشمەرگە وەک فەرماندەیەکی دڵسۆزی خاک و وڵات دژی تاریک پەرستانی داعش لە کویستانەوە بۆ گەرمەسێر هەواری یەکجاری گواستەوە و دڵسۆزانە تا ڕۆژی شەهیدبوونی لە گشت میحوەرەکان ڕۆڵی بەرچاوی لە سەرکەوتنەکانی پێشمەرگەدا هەبوو .
|