كۆتای به مووی ڕووخسارت بهێنه
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ئه‌مه‌ی خواره‌وه چه‌ند گیراوه‌یه‌كی سرووشتییه كه بۆ ڕزگاربوون له مووی ڕووخسار زۆر به‌سووده و ده‌توانیت سوودی لێوه‌ربگریت.
– پیاز و ڕێحانه
دوو پیازی بچووك له‌گه‌ڵ ١٠ بۆ ١٢ گه‌ڵای ڕیحانه بهێنه، دواتر هه‌ردووكیان بكه‌ره عه‌ساره‌وه و تێكه‌ڵیان بكه، پاشان بۆماوه‌ی ٢٠ بۆ ٢٥ خولهك بیكه‌ره سه‌ر شوێنی مووه‌كه، دواتر به ئاوی گه‌رم بیشۆ، تا مانگێك هه‌فته‌ی ٤ جار ئه‌نجامی بده.
– هه‌نگوین و شه‌كر
كه‌وچكێكی چا هه‌نگوین له‌گه‌ڵ ٢ كه‌وچكه چا شه‌كر و ١ كه‌وچكه چا ئاو تێكه‌ڵ بكه و دواتر بۆ ماوه‌ی ٣٠ چركه بیكه سه‌ر ئاگرێكی زۆر كز تا شه‌كره‌كه له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه تێكه‌ڵ ده‌بێت، دواتر گیراوه‌كه بكه‌ره سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی كه ده‌ته‌وێت مووه‌كه‌ی لابده‌یت ، دوای 20 خولهك به‌ئاوێكی شله‌تێن بیشۆ .
|