له ئێستادا بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تایه‌ك كه زۆر بڵاوه له‌نێو خه‌ڵكدا ، به‌تایبه‌تی كۆكه‌یه.
بوونی كۆكه‌یه‌كی زۆر له‌شه‌ودا كه ڕێگری ده‌كات له‌وه‌ی بخه‌ویت ،ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه جۆره ڤایرۆسێك بێت كه زۆر خێرا له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گوازرێته‌وه ، یاخود له‌كۆمه‌ڵێك هۆكاری تره‌وه توش ده‌بیت ، ڕاسته‌وخۆ كار له به‌رگری جه‌سته ده‌كات و ده‌بێته هۆی بلاَوبونهوهی ئیلتیهابات به‌له‌شدا .
چاره‌سه‌ری خێرای كۆكه چییه :-
*شۆربای مریشك زۆر به‌سووده بۆ شێ‌دار كردنه‌وه‌ی قورگ و كه‌م كردنه‌وه‌ی كۆكه .
*كه‌وچكێكی بچووك زه‌یتی گوێزی هندی ، له‌گه‌ڵ كوپێك ئاودا پێكه‌وه بیخۆ كۆئه‌ندامی به‌رگری به‌هێز ده‌كات و چاره‌سه‌ره بۆ كۆكه .
*دوو كه‌وچك زه‌عته‌ر له‌گه‌ڵ یه‌ك كه‌وچك نه‌عنای تازه له‌ناو كوپێك ئاوی گه‌رمدا دایبنێ ، دوای سارد بوونه‌وه‌ی دوو كه‌وچك هه‌نگوینی تێكه‌ڵ بكه ، باشتره ڕۆژانه كوپێك له‌م گیراوه‌یه بخۆیته‌وه .
*تێكه‌ڵه‌ی كوپێك چای سه‌ووز و لیمۆ و هه‌نگوین به‌سووده بۆ چاره‌سه‌ری كۆكه .