هه‌میشه یارمه‌تی هاوڕێكانت ده‌ده‌یت و بیرده‌كه‌یته‌وه تا چاره‌سه‌ری گرفته‌كانیان بۆ بكه‌یت، به‌ڵام دواتر كه خۆت تووشی گرفتێك ده‌بیت، نا‌توانیت هیچ چاره‌سه‌رێك بدۆزیته‌وه، هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته چییه؟
مرۆڤ هه‌میشه ئاماده‌یه بۆ پێشكه‌شكردنی ئامۆژگاری به چوارده‌وره‌كه‌ی، به‌ڵام له چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی خۆیدا ده‌وه‌ستێت و توانایی بیركردنه‌وه‌ی باشی نییه، ئه‌مه‌ش به "جیاوازی سۆلۆمۆن" ناسراوه.
هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ تێڕوانینی تۆ به‌رامبه‌ر گرفته‌كه، كاتێك هاوڕێكه‌ت داوای هاوكاری ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی، دوور ده‌ڕوانیت و به فراوانی بیرده‌كه‌یته‌وه، تا باشترین چاره‌سه‌ر ده‌دۆزیته‌وه.
به‌ڵام كاتێك گرفته‌كه تایبه‌ته به‌خۆت، به‌شێوه‌ی مایكرۆسكۆبی ده‌ڕوانیت واته له گۆشه‌یه‌كی زۆر نزیكه‌وه، هه‌ربۆیه نا‌توانیت باش سه‌رنج بده‌یت و چاره‌سه‌ری بكه‌یت، تا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت.
كه باشترین بڕیار ئه‌و بڕیاره‌یه كه خودی خۆت ده‌یده‌یت، چونكه مێشك باشتره هه‌نگاو ده‌نێت و بیرده‌كاته‌وه تا ژیرانه بڕیار بدات، كه‌واته كاتێك گرفت هه‌یه، خۆت مه‌شڵه‌ژێنه و هه‌وڵبده به ئارامی بیربكه‌یته‌وه.
ئایا تۆش هه‌مان گرفت تووشبووه؟