ئه‌گه‌ر تۆ شۆفێرێكی خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆتی‌و حه‌ز ده‌كه‌یت بزانیت، ئایا تۆ شۆفێریكی باشیت یاخوود شۆفێریكی خراپ، ئه‌م (10) خاڵه بخوێنه‌وه‌و دڵنیاببه‌ره‌وه كه هه‌موویان سیفه‌تی شۆفێری خراپن: -
* دوای چه‌ندین جار تاقیكردنه‌وه‌و ده‌رنه‌چوون، دواجار ده‌رچوو بیتو بووبیته خاوه‌نی مۆڵه‌تی شۆفێریی.
* زۆر به‌ده‌گمه‌ن ته‌ماشای ئاوێنه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌كه‌یت، بۆ چاودێریكردنی جوڵه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی سه‌ر ڕێگه‌وبان.
* كاتێك شۆفێری ده‌كه‌یت له‌سه‌ر شهقامو ڕێگه‌وبان، ده‌بینیت له‌دوای ئۆتۆمبێله‌كه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ڕێگه‌وه ئۆتۆمبێله‌كان كۆبوونه‌ته‌وه‌و ڕِێدهكهن.
* هێمای پێچكردنه‌وه بۆ ڕاست و چه‌پ له‌كاتی پێچكردنه‌وه‌دا به‌كارناهێنێت.
*زۆر جار ئۆتۆمبێله‌كانی دیكه له‌ناو شه‌قامه‌كانی شار پێشت ده‌ده‌نه‌وه‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌ت تێده‌په‌ڕینن.
* لێدان‌و شوختی زۆر بهئۆتۆمبێلهكهتهوه به‌دی ده‌كرێت.
* شۆفێری دیكه هۆڕنت بۆ لێده‌ده‌ن، بۆئه‌وه‌ی ڕێگه‌یان بۆ خۆش بكه‌یت تێپه‌ڕن، یاخود له‌حاڵه‌تی پێشلێكردنت بۆ یاسا‌و هێماكانی هاتوچۆ.
* كاتێك ده‌بینیت كه شۆفێرانی دیكه ئامۆژگاری‌و ڕێنمایی زۆر ساده‌ت، سه‌باره‌ت بهشۆفێریكردن پێ ده‌ده‌ن.
* هه‌میشه ئاگادارییهكانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت پێشتگوێ ده‌خه‌یت، تایبه‌ت به‌ناته‌واوی مه‌رجه‌كانی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه.
* نا‌توانیت ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌باشی پارك بكه‌یت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕووبه‌رو ماوه‌یه‌كی باشیشت هه‌بێت بۆ وهستانو پارككردن، هاوكات هه‌میشه ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌ی شۆفێرانی نوێشه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تۆ ساڵانێكه شۆفێرییت.
ترافیك ئێف ئێم سلێمانی