هونەر
دوای‌ هاوسه‌ره‌كه‌م هه‌رگیز ئاماده‌نیم بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ دیكه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

نزیكه‌ی 6 ساڵه‌ سێلین دیۆن هاوسه‌ره‌كه‌ی كۆچی دوایی كردووه‌ و به‌هۆی تووشبوونی به‌ شێرپه‌نجه‌ كۆتایی به‌ ئه‌شقه‌كه‌یان هات له‌ كاتێكدا 26 ساڵ سێلین دیۆن له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی گه‌نجتر بوو.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا سێلین دیۆن ده‌ڵێت " هاوسه‌ره‌كه‌م خۆشه‌ویستی ژیانم بوو، به‌بێ ئه‌ویش ژیانكردن زۆر قورسه‌، له‌ ئێستاشدا په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ كه‌سدا نییه‌ و هه‌رگیز ئاماده‌ش نیم بۆ په‌یوه‌ندیه‌كی دیكه‌ له‌ ژیانمدا"

سێلین دیۆن له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی دایكی سێ منداڵه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا ته‌ندروستی باش نییه‌ و له‌ ئێستادا به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌وه‌ توانای جوڵه‌ و رۆیشتنی كه‌م بووه‌ته‌وه‌ و ته‌واوی كاره‌كانی راگرتووه‌.

32 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/25/2022 11:26:25 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ