کۆمەڵایەتی
واز له‌ درۆ و سه‌رزه‌نشت كردنی‌ خۆت بهێنه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

دیارترین ئه‌و درۆیانه‌ خانمان له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌یكه‌ن، تووشی حاڵه‌تێكی ده‌روونی ناخۆشیان ده‌كات:

*من جوان نیم، به‌رده‌وام له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ته‌له‌فیزۆن سه‌یری وێنه‌ی ئه‌ستێره‌كان و نمایشكاران و خانمه‌ جوان و دیاره‌كان ده‌كه‌یت، پاشان لۆمه‌ی شێوه‌ و رووخساری خۆت ده‌كه‌یت، ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌، هه‌ریه‌كێك جوانی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، هه‌ربۆیه‌ خۆت قبوڵ بكه‌ و متمانه‌ت به‌ جوانی خۆت هه‌بێت.

*من قه‌ڵه‌وم، بێگومان خاڵی زۆر سه‌ره‌كیتر هه‌یه‌ كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی تۆ هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌ زیادبوونی كێشت ده‌كه‌یت، هه‌وڵبده‌ به‌ ئاسایی وه‌ریبگره‌ یان سیستمێكی خۆراكی ته‌ندروست په‌یڕه‌وبكه‌، لۆمه‌ی خۆت مه‌كه‌، متمانه‌ت به‌خۆت هه‌بێت.

*من ناتوانم وه‌رزش بكه‌م، ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌، چونكه‌ راهێنان و به‌رده‌وام بوون، فێرده‌كات باشتر بیت.

* زیره‌ك نیم، یان كه‌سێكی گێلم، وازبهێنه‌ له‌م ره‌فتاره‌ نادروسته‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌وڵی گۆڕینی رێگاكانت بده‌، یان داوای هاوكاری بكه‌، به‌ نمونه‌ خۆت فێری زمانێك بكه‌، هه‌رگیز مه‌ڵێ ناتوانم.

*من هاوڕێم نییه‌، یان من بێ كه‌سم، وتنی ئه‌م قسانه‌ خۆی له‌خۆیدا رێگایه‌كه‌ بۆ گۆشه‌گیربوون، پێویسته‌ هه‌وڵبده‌یت كه‌سانی نوێ بناسیت و خۆت بگونجێنیت.

35 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/25/2022 11:25:12 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ