به كۆمه‌ڵێك ڕێكاری ئاسان دڵخۆشت ده‌كات
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هه‌ندێك رێكاری ئاسایی رۆژانه هه‌یه كه ره‌نگه زۆر ئاسان بێت به‌ڵام كاریگه‌ری ده‌كه‌وێته سه‌ر ته‌واوی ژیانت و هۆكاریشه بۆ دڵخۆش بوونت له ژیان وه‌ك:
*شه‌وانه پێش خه‌وتن ژووری نوستنه‌كه‌ت كۆبكه‌ره‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی جوان بیرازێنه‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستیت هه‌ست به ئاسووده‌ی بكه‌یت، نه‌ك هه‌ر خێرا به دیمه‌نی ژووره‌كه‌ت دڵته‌نگ بیت.
*ته‌واوی جلوبه‌رگ و جانتا و پێداویستیه‌كانی به‌یانیت بۆ كاركردن ئاماده‌بكه، بۆ ئه‌وه‌ی به بیركردنه‌وه له‌وه و سه‌رقاڵ نه‌بیت .
*هه‌وڵبده زه‌نگی به‌یانیانت له‌سه‌ر میوزیكێك بێت كه وزه‌ت پێ بدات و له‌شت چالاك بكات و خێرا خۆت ئاماده‌بكه‌یت.
*پێش نوستن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خۆتدا بكه و دڵی خۆت ته‌نگ مه‌كه و بیر له‌شتێك مه‌كه‌ره‌وه تووشی دڵهڕاوكێت بكات، چونكه هه‌موو شتێك باش ده‌بێت.
|