تا ئێستا هاوكێشه‌كانی reCAPTCHA شیكار كردووه ؟!
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
یه‌كێك له نایابترین و به‌رچاوترین خزمه‌تگوزاریه‌كانی گۆگل له بواری پاراستنی وێبسایت له هێرشه ئه‌لیكترۆنیه‌كان بریتییه له كاپچا (reCAPTCHA)
كاپچا (reCAPTCHAكه به‌كاردێ بۆ جیاكردنه‌وه‌ی مرۆڤ و بۆته‌كان كه زۆرجار له‌لایه‌ن هاككه‌ره‌كانه‌وه به مه‌به‌ستی SPAM یان Brute Force به‌كارده‌هێندرێ و هه‌روه‌ها زۆرجار دێڤڵۆپهرهكان بۆ ڕێگری كردن له هێرشی ئه‌لیكترۆنی DDoS ـــیش له په‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی وێبسایت به‌كاری ده‌هێنن ، و شایه‌نی باسه كه چاڵێنجهكانی CAPTCHA ئاسانه بۆ هه‌ر مرۆڤێك كه هاوكێشه‌كانی CAPTCHA شیكار بكا به‌ڵام بۆ بۆته‌كان قورسه و ناتوانن لێی تێ بگه‌ن ئه‌مه‌ش ئاسته‌نگیه‌ك ئه‌خاته به‌رده‌م هاككه‌ره‌كان تا نه‌توانن به ئاسانی به ئامرازی ئاماده‌كراو تێستی وێبسایته‌كان بكه‌ن.
ئایا به به‌كارهێانی reCAPTCHA وێبسایتهكهم پارێزراو ئه‌بێ؟!
بێگومان نه‌خێر چونكه هیچ شتێك به ناوی پاراستنه‌وه بوونی نییه و هه‌ر سیسته‌مێك و هه‌ر خزمه‌تگوزاریه‌ك كه‌لێنێكی هه‌یه و ئه‌توانرێ باز بدرێ به‌سه‌ریدا و بێگومان CAPTCHA ــــش دوور نییه له‌و بابه‌تانه و ئه‌توانرێ به شوازێك له‌لایه‌ن هاككه‌ره‌كانه‌وه تێپه‌ڕ ( Bypass )بكرێ ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه سیسته‌می CAPTCHA نه‌ك ته‌نیا بۆ بینایه‌كان به‌ڵكو بۆ نابینایهكانیش ئاسانكاری كردووه به‌هۆی سیسته‌مێكی ده‌نگیه‌وه كه ڕێگه به نابینایهكان ئه‌دا به‌هۆی كلیكێكه‌وه له CAPTCHA ڕزگاریان ببێ و پێویست نه‌كا چاڵێنجهكانی CAPTCHA شیكار بكه‌ن ، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای له هاككه‌ره‌كان كردووه كه ئه‌م ته‌كنیكه‌ی CAPTCHA بۆ نابینایهكان به هه‌لێك وه‌ربگرن بۆ ڕزگاربوون له چاڵێنجهكانی كاپچا.
|