سبهینێ لهم شوێنانه نهوتی سپی دابهشدهكریت
ئاراسته:عهبدول نهجم
بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی خەلەکان ئاگادارى دانیشتوانى ناحیەی خەلەکان و گوندەکانی دەکاتەوە ئەوانەی کە نەوتی سپییان وەرنەگرتووە سبەینێ نەوتیان پێدەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی خەلەکان لە راگەیەندراوێكدا ئاگادارى دانیشتوانى ناحیەی خەلەکان و گوندەکانی دەکاتەوە و ئاماژه بهوه دهكات "ئەو بەڕێزانەی کە نەوتیان وەرنەگرتووە سبەینێ پێنجشەممە 27ی کانونی دووەمی 2022 نەوت دابەش دەکرێت لە سنووری ناحیەی خەلەکان و گوندەکانی دەوروبەری، پێویستە هەر خێزانێک کارتی زیرەکی تایبەت بە نەوت و فۆرمی خۆراک یاخود وێنەیەک لە پێناسی باری شارستانی ئامادە بکەن".
بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی خەلەکان ئهوهشی خستۆتهروو"نرخی یەک بەرمیل نەوت 55 هەزار دینارە".
|