قائیمقامیەتی سلێمانی ریستۆرانتی تین تین دادەخات
ئاراسته:عهبدول نهجم
بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن بە گشتی و تەندروستی و ڤێتێرنەری بەتایبەتی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ریستۆرانتی تین تین لەشەقامی سالم دادەخات.
لەکاتی سەردانی لیژنەکە دەرکەوتوە ریستۆرانتی تین تین بڕێکی زۆر پاشەڕۆی قرتێنەرەکان ( مشک) و پشیلە لە شوێنی ئامادەکردنی خواردنەکەیدایە، بۆیە بەفەرمانی قائیمامی سلێمانی دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
س . ب
راگهیاندنی قائیمقامیهتی سلێمانی
|