هەواڵ
راوێژكاری وەزارەتی پەروەردەی هه‌رێم باس له‌ پرۆسه‌ی خوێندن ده‌كات
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

راوێژكاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند "زیادبونی حاڵەتەكانی كۆرۆنا لەئێستا هیچ مەترسییەكی لەسەر پرۆسەی خوێندن نییە بۆ ئەوەی بكرێتە ئۆنلاین".

بورهان ئەرگوشی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دەربارەی زیادبوونی حاڵەتەكانی كۆرۆنا وتویەتی، تاوەكو ئێستا هیچ مەترسییەكی لەسەر پرۆسەی خوێندن نییە بۆ ئەوەی بكرێتە ئۆنلاین، هەر كاتێك مەترسی هەبێت بڕیاری لێ دەدرێت.

باسی لەوەشكردووە، لە ئێستادا پرۆسەی خوێندن لەناو پۆل بەردەوام دەبێت، بۆ راگرتنی خوێندن پشت بە راپۆرتەكانی وەزارەتی تەندروستی دەبەستن و هەركاتێك ئەوان باسی مەترسییان كرد كە نەخۆشییەكە كاریگەری هەیە لەسەر پرۆسەی خوێندن، ئەوكات بڕیار دەدرێت.

راویژكارەكەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وتوشیەتی، هەركاتێكیش مەترسی هەبوو لیژنەی باڵای روبەروبونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و بڕیاری پێویست دەدات.

254 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/26/2022 11:17:39 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ