هەواڵ
پۆلیس دوو ڪەسی بە تۆمەتی دزیڪردن دەستگیرڪرد
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
هێزەکانی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەو دوو تۆمەتبارەیان  لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بەقەزای ڕانیە دەستگیرکرد کە ئۆتۆمبێلێکیان لە شاری سلێمانیەوە دزی بوو .

شۆڕش ئیسماعیل ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ئڵڕاستەی ڕاگەیاند"دوای ئەوەی هێزەڪانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین (مڪافحە) ئاگادارڪرانەوە ڪە ڪەسێك لە پێشانگاڪانی ئۆتۆمبێل لە ناحیەی چوارقوڕنە خەریڪی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلێڪی جۆری قەمەرەیە ،  دوای گەیشتنی مەفرەزەڪانمان توانرا ڪەسێك دەستگیر بڪرێت بەناوی (ب. ج. ق) لە ڕەگەزی نێر دوای ئەنجامدانی لێڪۆڵینەوە لەگەڵیدا تۆمەتباری ناوبراو دانی نا بەوەی ڪە لەگەڵ برایەڪی هەستاوە بەدزینی ئۆتۆمبێلی قەمەرە لەپارێزگای سلێمانی، دواتر ویستویانە لە پێشانگاڪانی ئۆتۆمبیل لە ناحیەی چوارقورنە بیفرۆشن".


ناوبراو وتیشی " پەڕاوی لێڪۆڵینەوە ڕێڪخرا بەڕێز دادوەر بڕیاریدا بەڕاگرتنی تۆمەتباری ناوبراو بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی  عێراقی هەروەها بڕیاریدا بەدەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەڪە ،هەروەها تۆمەتباری دووەم بەناوی (ش. ج. ق) لە ڕەگەزی نێر خۆی ڕادەستی بەشەڪەمان ڪرد".

وتەبێژی پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو "بەڕێز دادوەر بڕیاریدا دوای تەواو بوونی ڕێڪاری یاسای پەڕاوەڪە بنێرن بۆ دادگای لێڪۆڵینەوەی سلێمانی لەگەڵ تۆمەتبارانی ڕاگیراو و ئۆتۆمبێلی دەست بەسەرداگیراو بە هۆی تایبەتمەندی شوێنی ڕووداو "
108 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/26/2022 9:58:23 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ