وەرزش
بەمەرجێک تۆتنهام ندومبیلی دەبەخشێتە پاریس سان جێرمان
 ئاڕاسته‌: بانه‌ عه‌بدوڵا
مەرجێکی تۆتنهام پاریس سان جێرمان ناچار دەکات دەستبەداری یاریزانێکی هێڵی ناوەندی بێت.

ڕۆژنامەی‌ لو پاریسیانی فەڕەنسی ئاشکرایکرد، بەهۆی گرنگی دانی پاریس سان جێرمان بە ندومبیلی یاریزانی تۆتنهامەوە ، بەرپەرسانی سپێرز یانە فەڕەنسییەکەیان ئاگادارکردووەتەوە لە ئاکامی گواستنەوەی ندومبیلی بە شێوەی‌ خواستن دەبێت یەکلایەنە مووچەی مانگانەی‌ دابین بکەن.

لو پاریسیان ئاشکراشیکرد، مووچەی‌ مانگانەی‌ یاریزانەکەی‌ تۆتنهام یەک ملیۆن یۆرۆیە و بۆ دابینکردنی ئەو بڕە و جێبەجێکردنی یاساکانی یاری پاک، پاریس ناچاردەبێت دەستبەرداری یاریزانێکی هێڵی ناوەند بێت کە ڤیناڵدۆم و هێرێرا و گایی و پێرێرا و پاریدیسە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی‌ بەوەشداوە، پاریس کار بۆ کەمکردنەوەی‌ خشتەی‌ مووچەی‌ یاریزانەکانی دەکات، بەڵام ئەوەی‌ کێشەی‌ بۆ بەرپرسانی پاریس درووستکردووە هیچ کام لەو بەرگریکارانە ڕەزامەند نین لە جێهێشتنی پی ئێس جی و ئامادەن لە یانەکە درێژە بە یاریکردن بدەن.
111 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/26/2022 9:28:47 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ