هەواڵ
808 ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه‌ خانه‌نشین ده‌كرێن
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لیستی خانەنشینکردنی 808 ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگەی واژۆ کرد.  
  
وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەنراوێكدا (26-1-2022) رایگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە، لەژێر رۆشنایی یاسای هەموارکراوی خانەنشینی پێشمەرگە و رێنمایی و رێکارە نوێیەکانی خانەنشینی، ژمارەیەک ئەفسەر لە هێزەکانی پێشمەرگە خانەنشین کران.  

لیوا روکن هۆشمەند، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، رایگەیاندووە: "بە دەرچوونی فەرمانی ژمارە 808ی ئەنجومەنی وەزیران، لەبەرواری 25ی کانوونی دووەمی 2022، 808 ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە خانەنشین کران، ئەمەش دەبێتە دەرفەتێک بۆ هاتنە پێشەوەی کۆمەڵێک ئەفسەری گەنج و وزەیەکی نوێ دەداتەوە بە هێزەکانی پێشمەرگە".  
155 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/26/2022 9:09:54 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ