دوو تۆمەتبار دەستگیركران
ئاڕاستە
لەدوو چالاكی جیاداو لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە ، دوو تۆمەتبار دەستگیركران كەیەكێك لەو تۆمەتبارانە لەكاتی دزیكردندا دەستگیركراوەو بڕێك مادەی هۆشبەری پێبووە ، تۆمەتبارەكەی تر دزی لە چەند ماركێتێكی ناوشاری سلێمانی كردووە .
لەچالاكییەكدا و لەلایەن مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانەوە تۆمەتبارێك لەكاتی دزیكردندا دەستگیركرا و لەكاتی دەستگیركردنەكەشیدا بڕێك ماددەی هۆشبەری پێبووە ، لەئێستادا تۆمەتبار ( ك ، أ ، أ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
لەچالاكییەكی ترى نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێك دەستگیركراوە كە دزی لە چەند ماركێتێك كردبوو و پێشتریش لەسەر تاوانی دزیكردن دەستگیركراوە .
تۆمەتبار ( ش ، غ ، م ) بەبڕیاری بەڕێز داوەر و بەپێی ماددەی 446 ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان
|