هەواڵ
هاوكارییەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە پەیمانگای تەكنیكی دوكان
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

 قۆناغی پێنجەمی هاوكارییەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ خوێندكارانی بەشە ناوخۆییانەكانی زانكۆو پەیمانگاكان گەیشتە پەیمانگای تەكنیكی دوكان.

د.كاوە رەزا راگری پەیمانگای تەكنیكی دوكان راگەیاندوه‌: هاوكارییەكانی مەكتەبی دارایی و ئیدارەی گشتی بەبڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پەیمانگای تەكنیكی دوكان سەر بەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی  بەردەوامە.

وتیشی: ئەمڕۆ 25ی 1ی 2022 قۆناغی پێنجەمی هاوكارییەكان لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەلایەن مەكتەبی دارایی و ئیدارەی گشتی یەكێتییەوە بەشی جێبەجێكردن گەیشتە خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكان كە تەنانەت بەشێك لەو پێداویستیانەی گەیشتونەتە بەشە ناوخۆۆەكان لە لیستی ئەو پێداویستیانەدا نەبوون كە داواكراون، بەڵام بەزیادەوە بۆ خوێندكاران دابینكراوە.

127 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/25/2022 1:40:33 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ