هەواڵ
مەرج و رێنوێنییە تازەكانی كردنەوەی هۆڵی پرسەكان ئاشكرا بوو
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

 وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەرج و رێنوێنییە تازەكانی كردنەوەی پرسە ئاشكرا ده‌كات.

 

ئەمڕۆ سێشەممە 25/1/2022وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی وردەکاریی مەرج و رێنوێنییە تازەکانی کردنەوەی پرسەی لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان خستە ڕوو.

بەپێی ڕێنوێنییەکان، پرسە لە هۆڵی مزگەوتەکان یەک ڕۆژ دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە دەستپێدەکا وتەنیا قورئان دەخوێندرێت و نابێ گوتار هەبێت و قورئانخوێنی ژنان قەدەغە دەکرێت.

هه‌روه‌ها پارەی قورئانخوێن لە نێوانی 50 بۆ 75هەزار دینار دەبێ و ڕێگەش دەدرێت بە ئامێر  قورئان بخوێندرێت.

بۆ ئەوەی ڕووداوی هاتووچۆ نەبێ و ئەرک نەخرێتە سەر خەڵک، پرسەی نێوان شارەکان، لە ڕێگەی تەلەفۆن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پرسە لە یەکتر بکرێ.

دووپاتی ئەوەش کراوەتەوە کە دەبێ له پرسەدانان ڕەچاوی  ڕێنوێنییە خۆپارێزییەکان و بەستنی ماسک بکرێ.

ڕاشیگه‌یاندوه‌"ئەو مەرج و رێنوێنییە تازانەی پرسەدانان، بە هەماهەنگی  پارێزگا و ئیدارە و دامودەزگاکانی حکوومەت جێبەجێ دەکرێت".

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌:ماوەی دوو ساڵ زیاترە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا پرسەدانان قەدەغە كراوە".

182 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/25/2022 11:39:43 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ