هەواڵ
‎پارتی پاشقوڵی لە یەکێتی نەگرتووە لە یەکڕیزیی کوردی گرتووە
 ئاڕاستە
بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی  و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ڕایگەیاند، ڕاگەیەنراوەکەی ئەمڕۆی پارتی سەرلەبەری چەواشەکارییە و دەشڵێت، با پارتی ناوەڕۆکی بەرنامەکەی خۆی ئاشکرا بکات، بزانن چ دەستکەوتێکی بۆ گەلی کورد تێدایە. 

ستران عەبدوڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (دووشەممە 24-1-2022) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "کۆی ڕاگەیەنراوەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان چەواشەکارییە، باسی کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانی دەکرێت، ئەوە دەستکەوت نییە هەر دەبێت کۆبوونەوە هەبێت خۆ بە ئیمەیڵ گفتوگۆ ناکەن." 

وتیشی، "پارتی لە بەغدا وەرەقەیەکی داوەتە یەکێتی وتویەتی واژۆی بکەن، واژۆشی ناکەنە هەر ئەوەیە، بەڵام یەکێتی ئەوە قبوڵ ناکاتو هیچ حزبێکی سیاسیش بەوشێوەیە کاری سیاسی ناکات." 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو وەرەقەیەی کە پارتی هێناویەتی و چەند خاڵێکی تێدایە و بە دەستکەوت دەیفرۆشێتەوە، با بیهێنن ناوەڕۆکەکەی ئاشکرا بکەن بزانین چ دەستکەوتێکی بۆ گەلی کورد تێدایە." 

ستران عەبدوڵا باسی لەوەشکرد، "پارتی پاشقوڵی لە یەکێتی نەگرتووە لە یەکڕیزیی کوردی گرتووە
128 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/24/2022 12:32:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ