هونەر
وێنه‌كانی‌ ببینه‌ ، ئه‌میش ڕه‌گه‌زی‌ خۆی‌ گۆڕی‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

میدیاكان و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی توركیا بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌كته‌ری ناسراو ئه‌حمه‌د یه‌ڵماز كه‌ به‌ر له‌ سێ ساڵ یه‌كێك بوو له‌ كارئه‌كته‌رانی درامای به‌ناوبانگی چاڵ ره‌گه‌زی خۆی گۆڕیوه‌ بۆ مێ، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و هێرشێكی زۆر توندی ده‌كرێته‌ سه‌ر و به‌شێوازێكی زۆر ناشرین ناوی ده‌به‌ن.

ئه‌حمه‌د یه‌ڵماز ته‌مه‌نی 33 ساڵه‌ و به‌شداری له‌ به‌شێكی كه‌م له‌ دراماكانی توركیا كردووه‌، كه‌ به‌شێكیان له‌ جیهانی عه‌ره‌بیش بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌م ره‌فتاره‌ی ئه‌حمه‌د یه‌ڵماز چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو، هه‌ربۆیه‌ش هێنده‌ی هێرشی ده‌كرێته‌ سه‌ر به‌ لایه‌نی سلبی پشتیوانی ناكرێت، به‌تایبه‌ت پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی، هه‌رچه‌نده‌ كه‌سانێك جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌وه‌ی ئازاده‌ له‌و كاره‌ی ئه‌نجامیداوه‌
سه‌ره‌تاكانی كاری نواندنی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ كاری شانۆیی.

86 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/24/2022 9:00:40 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ