هونەر
دوای‌ پێنج هاوسه‌رگیری‌ ده‌ڵێت ، ته‌واو شوو ناكه‌م
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
خانمه‌ ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی میسری ناسراو سومه‌ییه‌ خه‌شاب، دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی پێكهێنانه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌رگیری بڵاوبوویه‌وه‌، به‌ فه‌رمی وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و ره‌تی كرده‌وه‌ جارێكی دیكه‌ ژیانی هاوسه‌رگیری پێكبهێنێت.

سومه‌ییه‌ خه‌شاب ده‌ڵێت "من خانمێك جوانم و خوێنم شیرینیه‌، هه‌ربۆیه‌ ئه‌و جۆره‌ ده‌نگۆیانه‌ ئاساییه‌، به‌ڵام من به‌ نیاز نیم هه‌رگیز جارێكی دیكه‌ بڕۆمه‌وه‌ ناو ئه‌و پرۆسه‌یه‌، به‌وشێوازه‌ من شاژنم، له‌ كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ هاوسه‌رگیری زۆر فاشله‌ و بیری لێناكه‌مه‌وه‌ و بۆ ئێستاش ده‌ژیم"
سومه‌ییه‌ خه‌شاب پێشتر پێنج جار ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه‌، به‌ڵام چوار هاوسه‌رگیری به‌ نهێنی ئه‌نجامداوه‌ و هیچ زانیارییه‌كی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌، كۆتا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د سه‌عد گۆرانبێژ و ئه‌كته‌ر  كه‌ 15 ساڵ له‌ خۆی گه‌نجتر بوو.

92 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/23/2022 8:32:37 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ