هەواڵ
ھاتوچۆی ھەولێر بانگەوازێکی بەپەلەی بڵاو کردەوە
 ئاڕاسته‌:شانیا حه‌سه‌ن


بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بانگەوازێکی بڵاوکردۆتەوە و تیایدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە بۆ کاری زەرووریش نەچنە ئەو ناوچەیە.
‎دەقی بانگەوازەکە:

لەبەر دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ5پلە لەژێر سفر ،لەکاتی ئێستادا ڕێگای هەولێر شەقڵاوە، بەرلە تونێلی پیرمام لەهەردووک دیوی هەولێر و کۆڕێ شەقامەکە بەستویەتی وەبۆتە شەختە،وەئێستا تیمەکانی پاراستن و چاککردنەوەی ڕێگاوبانەکان خەریکی ئەوەن کەبگەن بە سەرەتای شوێنی بەستنەکە بۆئەوەی خوێ لەسەر شەقامەکان بڕێژن.
بۆیە تکا لەشوفێرانی بەڕێزمان دەکەین بۆحالەتی پێویستیش نەیەنە ڕێگا ،چونکە دەربازکردنیان زۆر زەحمەتە ،وەلەکاتی ئێستادا بەسەدان ئوتومبێل لەهەردوو دیوی تونێل گیریانخواردوە و ناتوانن جولە بکەن لەبەر شەختە،وەنامانەوێت ئەو سەدانە ژمارەکەی بەرزببێتەوە وەببێت بەهەزارارن،تکایە تکایە مەیەنە دەرەوەو ئەو ڕێگایە زیاتر پەک مەخەن. 

 ب هاتووچۆی هەولێر
2022/1/20
245 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/20/2022 5:09:46 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ