هەواڵ
دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەکانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە لە سێ ناحیە و ئیدارەی گەرمیان  دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە".

 

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند" بڕیارە سبەینێ چوارشەممە ١٩ی کانوونی دووەم، بڕی ٢٠٠ لیتر نەوت بۆ هەر خێزانێک لە سنووری ناحیەکانی خدران و ژاراوە و خەلەکان بە ٥٥ هەزار دینار بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبکرێت".

 

ئەوەشی خستەڕوو، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ٢٠ کانوونی دووەم، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بڕی ٢٠٠ لیتر نەوت بۆ هەر خێزانێک بە ٩٥ هەزار دینار دابەشدەکرێت.

697 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/18/2022 1:37:51 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ