گرانترین ئه‌ستێره له جیهانی سۆشیال میدیا له‌م ساڵانه‌ی دوایدا له چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌ك تێپه‌ڕی نه‌كردووه، به‌ڵام هه‌میشه دواین جۆنسن ناسراو به زهرۆك له پله‌ی یه‌كه‌مدا بووه، به‌پێی راپۆرتێكی كۆمپانیای "هوبه‌ر" له ئێستادا كریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزان ركابه‌ری زهڕۆكه و له پله‌ی یه‌كه‌مدایه.
له ساڵی ڕابردوودا زهڕۆك له پله‌ی یه‌كه‌مدا بوو، به نمونه بۆ یه‌ك پۆست له فه‌یسبوك بڕی 1.015000 دۆلار داهاتی بوو، هاوكات رێژه‌ی بینه‌ری 289 ملیۆن بینه‌ر بوو، له كاتێكدا له 2020 رێژه‌ی بینه‌ری 225 ملیۆن بوو.
به‌گوێره‌ی نوێترین زانیارییه‌كان كریستیانۆ رۆناڵدۆ له ئێستادا هاتووه‌ته پله‌ی یه‌كه‌م و بۆ هه‌ر پۆستێك بڕی 1.604.000 دۆلار قازانج ده‌كات و رێژه‌ی بینه‌ری 388 ملیۆنه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی زانیارییه‌كان كریستیانۆ رۆناڵدۆ و جۆرجینا زیاتر له 273.9 ملیۆن بینه‌ریان هه‌یه و هه‌ر وێنه‌یه‌ك كه پێكه‌وه بڵاویده‌كه‌نه‌وه بڕی 670هه‌زار پاوه‌ند قازانج ده‌كه‌ن.
كریستانۆ رۆناڵدۆ له ئینستاگرامیش خاوه‌نی زۆرترین رێژه‌ی فۆڵوهرسه له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی كه‌سایه‌تیه‌كانی جیهان 330 ملیۆن و به ته‌نها بۆ یه‌ك پۆست بڕی 1 ملیۆن و 604 هه‌زار دۆلار قازانج ده‌كات.
به‌ڵام ئه‌كته‌ری سینه‌مایی ناسراو زهرۆك واته دواین جۆنسۆن خاوه‌نی 263 ملیۆن فۆڵۆوه‌رسه و بۆ هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌ك بڕی 1 ملیۆن و 523 هه‌زار دۆلار قازانج ده‌كات.