هەواڵ
سکاڵا لەسەر محەمەد حەلبوسی و هەردوو جێگرەکەی تۆمارکراوه‌
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

 پاش هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا کارەکانی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەشێوەیەکی کاتی هەڵپەسێردرێت.

 

دادگای فیدڕاڵی عێراق لە راگەیەنراوێکدا کە واژۆی هەر نۆ ئەندامی سەرەکی دادگاکەی لەسەرە ئاماژەی بەوەکردووە،  دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەشێوەیەکی کاتی هەڵپەسێردرێت، بەهۆی ئەوەی دوو سکاڵا دژی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تۆمارکراوە.

ڕوونیشیکردەوە، دوو پەرلەمانتار سکاڵایان لەسەر محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی تۆمارکردوە و پارێزەرەکانیان باس لەوە دەکەن لە کۆبوونەوەکەدا پێشێلکاری یاسایی و دەستوری روویداوە.

135 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/13/2022 1:44:29 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ