هەواڵ
سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕونكردنه‌وه‌یدا
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی رایگەیاند: لەبارەی لێدانی ڤیزا بۆ ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و عێراق، ھەموو جۆرەکانی ڤیزا بە تەواوەی بێ بەرامبەرە.

 

سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی رایگەیاندووە: لێدانی ڤیزای گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێران بە رەچاوکردنی رێنەمایی و پرۆتۆکۆلە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران تایبەت بە ھاتنەناوەوەی گەشتیارانی بیانی بۆ ناو ئێران لە ڕۆژی چوارشەمە  ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ی دەستی پێکردوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدانی ھەموو جۆرەکانی ڤیزا بە تەواوەی بێ بەرامبەرە و کۆمپانیا گەشتیاریەکان جگە لە تێچووی تۆمارکردنی زانیاریەکانی تابیەت بە خوازیاران لە سایتی ڤیزای ئەلیکترۆنی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوپەڕی ‌پێنج ھەزار دینار، مافی وەرگرتنی ھیچ بڕە پارەیەکی تریان نییە.

278 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/12/2022 2:10:06 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ