هەواڵ
دەوامی فەرمانبەران کەم دەکرێتەوە ..هۆكاره‌كه‌ی بزانه‌
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

 بەهۆی مەترسیی بڵاوبوونەوەی جۆر گۆڕاوە ئەفریقییەکەی پەتای کۆرۆنا (ئۆمیکرۆن)ـەوە، دەوامی فەرمانبەران لە بەغدا کەم دەکرێتەوە.

 

بەپێی نووسراوێکی نووسینگەی پارێزگاری بەغدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 12-1-2022 دەرچووە، دەوامی فەرمانبەران لە سنووری پارێزگای بەغدا بۆ نیوە، کەم دەکرێتەوە.

 

نووسراوەکە ئاراستەی سەرجەم فەرمانگە و یەکە ئیدارییەکانی سنووری پارێزگای بەغدا کراوە و تێیدا روون کراوەتەوە، کە ئەو بڕیارە بەشێکە لە پابەندبوون بە بڕیارەکانی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا.

376 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/12/2022 1:14:29 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ