هەواڵ
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ خەڵاتی مام بوو بۆ کوردستان
 ئاڕاسته‌:شانیا حه‌سه‌ن


شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕى مەکتەبى سیاسی و سەرپەرشتیارى مەڵبەندی ١ى رێکخستنی سلێمانی (ی.ن.ک) لە ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ بروسکەیەکی پیرۆزبای بڵاوکردەوە.
دەقی پیرۆزباییەکە:
بەڕێزان سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و كادیر و كارمەندە دڵسۆزەكانی رۆژنامەی (كوردستانی نوێ)

بە بۆنەی ساڵڕۆژی رۆژنامەی كوردستانی نوێ، جوانترين و گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەم، یادى ئەم رۆژنامە رۆژانەییە پرشنگدارە کە سێ دەیەیە بە سەلیقە و دڵسۆزی و ماندوبوونی تێکۆشەرانى قەڵەم و کاغەز و ئەدیب و رۆشنبیران؛ بەتایبەت رۆژنامەنووس و كارمەندە ماندونەناسەكانی، توانیویەتى خزمەتێکى بەرچاو بە رەوتی رۆژنامەگەری كوردی و خەرمانى رۆژنامەوانیى میقداد بەدرخان بکات، لە هەمووان پیرۆز دەکەم.

ئەم رۆژنامەیە یادەوەریی كوردستانی نوێی دوای راپەڕین و رزگاری لەخۆگرتووە، خەڵاتی مامى گەورە و رابەر و رۆژنامەنووس و یەکێتیی بوو بۆ خەڵکى کوردستان لە کوردستانێکى نوێدا.

لەم یادە پڕشکۆیەی ئەم رۆژنامە ئازیزەدا دەخوازین بەردەوام بێت لەبڵاوکردنەوەى زانیاریی دروست و شرۆڤەی سەنگین و بەدواداچوونی ووردەکاریانە و راست، لەگەڵ فراوانکردنى پانتایی ئازادیی بیروڕا و رەخنەی بنیاتنەردا پارێزگارى لەو پێگەیەی خۆى بکات كە لەسەرەتاكانییەوە پێی ناسراوە، چاوەڕوانی زیاتریشی لێ دەکەین.

هەر لە پێشكەوتن و درەوشانەوەدابن.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
کارگێڕى مەکتەبى سیاسی و سەرپەرشتیارى مەڵبەندی ١ى رێکخستنی سلێمانی (ی.ن.ک)

66 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/11/2022 8:24:51 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ