هەواڵ
فراکسیۆنی یەکێتی پیرۆزبای لە رۆژنامەی کوردستانی نوێ دەکات
 ئاڕاسته‌:شانیا حه‌سه‌ن

بەبۆنەی ساڵیادی دەرچوونی ژمارە سفری رۆژنامەی کوردستانی نوێ فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بروسکەیەکی پیرۆزبای بڵاوکردەوە.
دەقی بروسکەکە:

پیرۆزبایی 
بەبۆنەی یادی ٣٠ ساڵەی دەرچوونی ژمارە سفری رۆژنامەی کوردستانی نوێ پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرنوسەرو تەواوی رۆژنامەنوسان و کادران و خوێنەرانی رۆژنامەکە دەکەین. 
دەرجوونی کوردستانی نوێ لەو قۆناغە سەختە وەک یەکەم رۆژنامەی رۆژانەی کوردی دەستپێشخەری و رچەشکێنیەکی ناوازە بوو لەمێژووی یەکێتی و رۆژنامەگەری کوردی دا بەشانازیەکی نەتەوەیی و نیشتمانی گەورە دەمێنێتەوە. 
رۆژنامەی کوردستانی نوێ رۆژنامەیەکی ھاوسەنگ و سەنگین بووەو بەپاراستنی ئتیکی رۆژنامەوانیەوە ئەرکەکانی راپەراندووە. 
جارێکی تر پیرۆزە و بەھیوای گەشەپێدان و خزمەتی زیاتر بە رۆژنامەگەری کوردی. 

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
١١/١/٢٠٢٢
61 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/11/2022 7:23:59 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ