تەندروستی
مه‌هێڵه‌ كه‌س ماچی ده‌می منداڵه‌كه‌ت بكات !
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆرجار زۆربه‌مان منداڵه‌كانمان له‌ته‌مه‌نی‌ زۆر بچوكدا یاخود كۆرپه‌له‌یدا له‌خۆشه‌ویستیدا ماچی‌ ده‌می‌ یاخوود چه‌ناگه‌ی‌ ده‌كه‌ین ، به‌لاَم ئه‌م كاره‌ زۆر هه‌ڵه‌یه‌ و مه‌ترسی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌یه‌ .

منداڵ له‌ ته‌مه‌نی سه‌ره‌تایدا و به‌تایبه‌تیش له‌ مانگه‌كانی سه‌ره‌تادا سستمی به‌رگری له‌شی زۆر لاوازه‌ و هه‌موو شتێك ره‌نگه‌ زیانی پێبگه‌یه‌نێت، له‌ كاتی ماچكردنی ده‌میش ڕێژه‌یه‌كی زۆر میكرۆب له‌ تۆوه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ منداڵه‌كه‌.
هه‌ربۆیه‌ زۆرجار  منداڵ به‌هۆی‌ ماچ كردنه‌وه‌ توشی‌ سووربوونه‌وه‌ و خوران و دروست بونی‌ تامێسك و هه‌ستیاری‌ پێست  ده‌بێته‌وه‌به‌تایبه‌تی‌ له‌  چه‌ناگه‌ و ڕوومه‌تی‌ ، دایكان پێویسته‌ ڕێگری‌ بكه‌ن له‌ ماچ كردنی‌ منداڵه‌كانیان .
41 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/10/2022 8:28:56 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ