کۆمەڵایەتی
توێژینه‌وه‌یه‌ك : پیاوانی‌ كه‌چه‌ڵ زۆر به‌شانسن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
 له‌كاتێكدا كه‌ زۆرینه‌ی پیاوان له‌وه‌ ده‌ترسن قژیان له‌ده‌ست بده‌ن و كه‌چه‌ڵ ببن، به‌ڵام كه‌چه‌ڵی چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌رێنیان بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌
.
چه‌ند ئه‌نجامێكی زانستی ئاشكرای كردوه‌، ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌چه‌ڵن زیاتر پێگه‌یشتوون له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌، ته‌نانه‌ت زیره‌كترن و ئاستی خوێندنیان به‌رزتره‌ و راستگۆترن به‌راورد به‌وانه‌ی قژیان پڕه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات سه‌رنجڕاكێشتربن.
ته‌نانه‌ت به‌گوێره‌ی وته‌ی زانایان، ئه‌و پیاوانه‌ی له‌ ته‌مه‌نێكی زووه‌وه‌ كه‌چه‌ڵبوون مه‌ترسی تووشبوونیان به‌ شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات كه‌متره‌ له‌ دواتردا به‌ڕێژه‌ی ٪٤٥
ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ زانایان له‌ زانكۆی واشنتۆن له‌ سیاتل ئه‌نجامیانداوه‌، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ٢٠٠٠ پیاو كردووه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان ٤٠ بۆ ٤٧ ساڵیدایه‌، نیوه‌یان شێرپه‌نجه‌ی پرۆستاتیان هه‌بووه‌، له‌نێوانیشیاندا ئه‌وانه‌ی كه‌ قژیان په‌ڵه‌ی كه‌چه‌ڵیان هه‌بووه‌ یان كه‌چه‌ڵ بوون مه‌ترسی تووشبوونیان به‌م نه‌خۆشییه‌ كه‌متر بووه‌.
ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه‌ كه‌چه‌ڵی یارمه‌تی پیاوان ده‌دات هه‌نگاوی زیاتر بنێن، به‌جۆرێك یان زیره‌كتر و به‌تواناتر ده‌بن، یاخود له‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات به‌دوورده‌بن
47 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/9/2022 9:08:54 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ