هەمەڕەنگ
ریكلام بۆ كچه‌كه‌ی‌ ده‌كات تا هاوسه‌ری‌ بۆ بدۆزێته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
دایكێكی تووشبوو به‌ شێرپه‌نجه‌ له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ بۆرده‌كانی مه‌یدانی تایمزی به‌ناوبانگ له‌ شاری نیویۆركی ئه‌مه‌ریكی ریكلامێكی بۆكچه‌كه‌ی كرد تا باشترین هاوسه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه‌.

بێس دایڤس له‌ ساڵی ٢٠٠٤ه‌وه‌ تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بوو، ململانێی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌دا كردووه‌ به‌ڵام چاك نه‌بووه‌، وه‌ك له‌ هه‌واڵێكی ئاژانسی سپۆتنیكدا باسكراوه‌.
 پزیشكه‌كه‌ پێی راگه‌یاندووه‌ كه‌ گه‌یشتووه‌ به‌ قۆناغی چواره‌م و به‌ به‌شه‌كانی دیكه‌ی جه‌سته‌یدا بڵاوبوه‌ته‌وه‌.
دوای بیستنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش بڕیاریداوه‌ بگه‌ڕێت به‌دوای هاوسه‌رێكی نمونه‌یی بۆ كچه‌كه‌ی به‌ ناوی مۆلییه‌ و له‌ ته‌مه‌نی ٣٠ ساڵیدایه‌.
دایكه‌كه‌ وتوویه‌تی، ئه‌وه‌ی وایلێكردوه‌ ئه‌م بڕیاره‌ بدات، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كچه‌كه‌ی هه‌موو به‌یانییه‌ك هه‌وڵده‌دات ژیانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌رووبه‌ری باش بكات، بۆیه‌ هه‌ر كه‌سێك هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵدا بكات به‌دڵنیاییه‌وه‌ به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت.

هه‌روه‌ها وتوویه‌تی، ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی بمرێت كچه‌كه‌ی ببینێت كه‌ هاوسه‌رگیریی كردووه‌ و منداڵی بووه‌، كۆتا ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ كه‌سێكی باشی بۆ بدۆزێته‌وه‌ كه‌ بتوانێت په‌یوه‌ندییه‌كی باش بۆ كچه‌كه‌ی دروست بكات
49 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/9/2022 7:56:03 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ