هونەر
ئه‌كته‌ره‌ به‌خشنده‌كه‌ چی ده‌كات؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ئه‌ستێره‌ی جیهانی كیانو ریڤیس ناسراو به‌ كه‌سایه‌تی ماترێكس، بڕیارده‌دات له‌ سه‌دا 70ی داهاته‌كه‌ی ببه‌خشێت بۆ توێژینه‌وه‌كان ده‌رباره‌ی شێرپه‌نجه‌ و چاره‌سه‌ره‌كان، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ناڵاندنی خوشكه‌كه‌یه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن.

به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی پێگه‌ی Ladbible كیانو ریڤیس بڕیاریداوه‌ له‌ داهاتی نوێترین وه‌رزی زنجیره‌ فیلمی “The Matrix” كه‌ له‌ ئێستادا له‌ سینه‌ماكان په‌خش ده‌كرێت، به‌شێكی گه‌وره‌ی ببه‌خشێت به‌ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌.
راپۆرته‌كه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیاش ئاشكاری ده‌كات، كیانو له‌ ماوه‌ی تووشبوونی خوشكه‌كه‌ی به‌ شێرپه‌نجه‌ی خوێن به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیدا بووه‌ تا پشتیوانی بكات و هاوكاری بێت له‌ چاك بوونه‌وه‌ی و نزیكه‌ی 5 ملیۆن دۆلاری بۆ خه‌رج كردووه‌، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا ده‌ڵێت "ئه‌و له‌به‌ر من هه‌یه‌، منیش هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵی ده‌مێنمه‌وه‌".
45 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/8/2022 8:31:44 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ