هونەر
هونەرمەندێكی ناسراوی کورد پاش ١٢ ساڵ هاوسەرگیری جیابوه‌وه‌
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

هونەرمەندی ناسراوی کورد ئەیاد حسێن لەڕێگەی پێگەی تایبەت بەخۆی لە ئینستاگرام جیابوونەوەی لەگەڵ هاوسەرەکەی ڕاگەیاند.

 

ئەیاد حسێن لە رێگەی پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەتی ئینستاگرام رایگەیاند، "لێرەوە بە فەرمی پێتان ڕادەگەینم كە من وخێزانم بە یەکجاری لێك جودابوینەوە پاش ١٢ ساڵ هاوسەرگیری، كە بە خۆشی و ناخۆشی بەسەرمان برد، هیوای ژیانێکی سەرکەوتوی بۆ دەخوازم لە ژیانی داهاتوی ڕێزێکی تایبەتی هەیە لام، چونکە دایكى سێ منداڵمە".

 ئه‌یاد حسێن له‌ دایكبووی شاری هه‌ولێره‌، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ كاری هونه‌ری ده‌كات خاوه‌نی چه‌ند ئه‌لبووم و گورانییه‌ و كلیپه‌ له‌ ئێستادا له‌ وڵاتی سوید ده‌ژی به‌ گۆرانی "خودای ئه‌شق و حه‌یفه‌" ناسراوه.‌

 

 

313 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/6/2022 12:07:14 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ