نرخی نهوت بهبهرزی مایهوه
ئاڕاسته:چاوان حسام
دوای چەند ڕۆژێك لە دابەزینی نرخەكانی نەوت ، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، لە بازاڕەکانی جیهان جێگیرە و لە بەرزی وەستاوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە 80 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی یەک بەرمیل خاوی ئەمەریکی بە 77 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە سەرەتای ساڵی 2021 ەوە ئەوە یەکەمجارە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزببنەوە.
|