*خێراییه‌كه‌ت كه‌م بكه‌ره‌وه.
لێخوڕین به هه‌مان خێرایی كه‌ش و هه‌وای ئاسایی له كه‌شی ته‌م دا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه، دڵنیابه له‌وه‌ی كه خێراییه‌كه‌ت كه‌م بكه‌یته‌وه چونكه كاتی زیاترت ده‌بێت بۆ وه‌ستان یان هه‌رحاڵه‌تێكی تری له ناكاو. ئه‌گه‌ر ڕیژه‌ی بینین گه‌شته ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م به هۆی زۆری ته‌مه‌وه ئه‌وا شوێنێكی باش و سه‌لامه‌ت بدۆزه‌ره‌وه و ئوتومبیله‌كه‌ت به زووترین كات پارك بكه به‌مه‌رجێك له‌سه‌ر لهینهكانی شه‌قامه‌كه نه‌بیت، وه چاوه‌ڕێ بكه تاوه‌كو بارودۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه.
*هه‌میشه لایته نزمهكانت دابگیرسێنه. ڕووناكی زۆر نا.
دوور بكه‌ره‌وه له به‌كارهێنانی لایتی به‌رز (فول لایت) له‌كاتی بوونی ته‌م،
چونكه به‌هۆی بوونی ده‌نكۆڵه‌ی ووردی ئاو له كه‌شی ته‌مدا وا ده‌كات ڕووناكییه‌كه بڵاو ببێته‌وه و كاردانه‌وه دروست بكات، ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكدا زانیت كه لایته به‌رزه‌كان سوودیان نییه ئه‌وه لایته نزمه‌كان دابگیرسێنه بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن شۆفێرانی تری سه‌رشه‌قامه‌كه ببینرێیت.
*به‌باشی هۆشت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه بێت.
شۆفێری كردن له كاتی ته‌م دا كارێكی گرانه‌و ناكرێت چه‌ند كارێك به‌یه‌كه‌وه بكه‌یت، بۆیه باشتر وایه ئه‌م ڕێكارانه بگریته به‌ر، ڕادیۆكه‌ت بكوژێنه‌ره‌وه، قسه له‌گه‌ڵ سه‌رنشینه‌كانی تر مه‌كه بۆئه‌وه‌ی ته‌واو ته‌ركیزت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه بێت، جامی ئوتومبیله‌كه‌ت بكه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گوێت له ئوتومبیله‌كانی ده‌ره‌وه بێت.