ئاگادارییه‌ك له‌هاتوچۆی سلێمانییه‌وه
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ئاگادارییه‌ك له هاتوچۆی سلێمانییه‌وه بۆ كاری ڕێك خستنی كۆمپانیاكانی ( هاورده كردن وگواستنه‌وه وفرۆشتنی ئۆتۆمبیل ) و پێشانگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و ئه‌وكۆمپانیا وپێشانگانهی ئاماژه‌ی پێ دراوه ده‌كات :-
١- ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی - ته‌حویل كردن - پێویسته گرێ به‌ستی ئه‌لكترۆنییان پێ بێت ودوای په‌سه‌ند كردنی له‌به‌شی یاسای به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان ئه‌وكات كارڕایی گواستنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت .
٢- ئه‌وانه‌ی كه ئۆتۆمبیلی ژماره كاتی ده‌كڕن پێویسته وبه‌هه‌مان شێوه‌ی بڕگه‌ی یه‌كی ئه‌م ئاگادارییه گرێ به‌ستی ئه‌لكترۆنییان پێ بێت وله به‌شی یاسای به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان په‌سه‌ند بكرێت ئه‌وكات كار ڕاییان بۆ ده‌كرێت .وهه‌ر سه‌باره‌ت به‌خاڵی ٢ ئه‌وانه‌ی پێش 2 / 1 / 2022 گرێ به‌ستیان ئه‌نجام داوه گرفتیان نابێت و له ئه‌مڕۆوه كار به‌م رێنماییه ده‌كرێت .
|